ناوەندی وزەبەخشیی دەماریی وەحدەت
ناوەندی وزەبەخشیی دەماریی وەحدەت (VNRC) بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانی خۆی بە کەسانی تووش بوو بە نەخۆشیەکانی مێشک، نەخۆشیه دەمارییەکان و نەخۆشیەکانی دەروون پزیشکی، لە مانگی سەرماوەزی ساڵی 1397ی هەتاوییەوە، دەستی بە چالاکی کردووە. ئەو ناوەندە بە پشت بەستن بە زانسته دەمارییەکانەوه، هەوڵ دەدات کە نوێترین و کاریگەرترین شێوازەکانیی چارەسەری لە پەنا شێوازە باوەکانی وزەبەخشییەوه، پێشکەشی نەخۆشان بکات.
ئامانجی سەرەکیی چارەسەری لەو ناوەندەدا، بریتیە لە تێکەڵ کردنی شێوازه دەرمانییەکانی ورووژاندنی مێشک(بە بێ دروست کردنی هەر چەشنه شاڵاوێک لە مێشکدا)، لە گەڵ شێوازە دەرمانیە باوەکانی وەک کاردەرمانی و فیزیۆتڕاپی.
بۆ بە دەست هێنانی زانیاریی زیاتر سەبارەت بەشە جیاجیاکانی، کلیک بکە سەر ئەو لینکە